١٠ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٨:٢٧
پێداگریی سەرۆک کۆماری ئێران لە سەر بەڕێ کرانی هەموو ئیمکاناتی پێویست بۆ ناوچە بومەلەرزەلێداوەکانی مەسجد سولەیمان

دوابەدوای ڕوودانی بومەلەرزەیەک بە تەوژمی ٥.٧ ڕیشتەر لە مەسجد سولەیمان هەڵکەوتوو لە پارێزگای خوزستان ، سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی دووشەممە دوو جار بە مەبەستی لێکدانەوەی باروودۆخی ئەم شارە پێوەندی تەلەفوونی کرد بە پارێزگاری خوزستانەوە و پێی داگرت لە سەر بەڕێ کرانی هەموو ئیمکاناتی پێویست بۆ ناوچە بومەلەرزەلێداوەکان.

(ABNA24.com) دوابەدوای ڕوودانی بومەلەرزەیەک بە تەوژمی ٥.٧ ڕیشتەر لە مەسجد سولەیمان هەڵکەوتوو لە پارێزگای خوزستان ، سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی دووشەممە دوو جار بە مەبەستی لێکدانەوەی باروودۆخی ئەم شارە پێوەندی تەلەفوونی کرد بە پارێزگاری خوزستانەوە و پێی داگرت لە سەر بەڕێ کرانی هەموو ئیمکاناتی پێویست بۆ ناوچە بومەلەرزەلێداوەکان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ بومەلەرزەیەک بە تەوژمی ٥.٧ ڕیشتەر سەر لە بەیانی دووشەممە شاری مەسجد سولەیمانی خوزستانی هەژاند کە دوابەدوای ئەوە ١٥ پاشلەرزەیش لە زۆربەی ناوچەکانی ئەو پارێزگایەدا هەست پێ کرا.

ناوەندی ئەو بومەلەرزەیە شاری گلگیری مسجد سولەیمان بووە کە لەو ڕووداوەدا ١١٤ کەس لە مسجد سولەیمان بریندار بوون و  یەک کەسیش لە ترساندا جەڵتەی دڵ لێی دا و گیانی لە دەست دا.



/129